ئاگاداری ئەم چەند خۆراکە بە دەبنە هۆی ژەهراوی بونی پێست
هەندێک خۆراک هەن کە دەبنە هۆی ژەهراوی بونی پێست و ڕەنگە ئەو خۆراکانەش بێت کە تۆ زۆر ئارەزوت لێیەتی، بەڵام ئەم خۆراکانە بەڕاستی ئازاری پێست دەدەن و دەبنە هۆ پیسبون وژەهراوی بونی لەوانەش:
- خواردنەوەی کحول: خواردنەوەی کحول خراپترین شتە بۆپێست لەبەرئەوەی دەبێتە هۆی بچڕانی هۆڕمۆنەکان کە ئەمەش هۆکارە بۆدروست بونی زیپکە و هەروەها بەرگری لەش لاواز دەکات.
- کێکی برنج: کێکی برنج یەکێکە لەو خواردنانەی کە دەبێتە هۆی چرچ بونی پێست و زیاد بونی کێشی لەش.
- شیری مانگا : شیری مانگا جۆرە هۆڕۆمۆنێکی تێدایە کە دەبێتە هۆی زۆردەردانی چەوری لەسەر پێست ئەمەش وادەکات کە پێست زیاتر توشی زیپکە ببێت.
- گۆشت: گۆشت یەکێکە لەو خۆراکانەی کە دەبێتە هۆی ئاوسانی پێست لەبەر ئەوەی ڕێژەیەکی زۆر سۆدێۆمی تێدایە هەروەها نیتراتی پۆتاسیۆمی تێدایە کەدەبێتە هۆی لەناو بردنی کۆلاجین.
سەرچاوە: Natural Home Cures
وە:هە-ف
PM:08:03:23/01/2018