بە ڤیدیۆ ..تورکیا بۆردومانی خەڵکی مەدەنی عفرین دەکات
١٤١ قوربانی هەیە

فڕۆکەو تۆپبخانەکانی بەردەوامن لە بۆردومانی خەڵکی مەدەنی شاری عفرین و شارۆچکەکانی و ژمارەی قوربانییەکان بەرزدەبنەوە بۆ ١٤١ هاولآتی.

کەناڵی روناهی و ئاژانسی هەوار بلآویان کردەوە کە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی گەیشتوونەتە ٣٥ مەدەنی و بریندارەکانیش بەرزبوونەتەوە بۆ ١٠٦ قوربانی.

هاوکات نەتەوە یەکگرتووەکان باس لەوە دەکەن کە پێنج هەزار هاولآتی کە زۆربەیان مناڵ و ئافرەت و خەڵکی بەتەمەنن شارەکەیان جێهێشتووەو ئاوارە بوون.

ئەمڕۆ ٢٤ ی کانوونی دووەم هێرشکردنە سەر شاری عفرین لەلایەن تورکیاو هاوپەیمانەکانیانەوە بەردەوامەو سات بەسات توندتردەبێت و قوربانیە مەدەنییەکان روو لە هەڵکشان دەکەن.

ڤیدیۆیەکی ناوچەی راجوا کە سوپای تورک بە خەستی بۆردمان و تۆبارانی شارۆچەکەکە دەکات..


PM:05:26:24/01/2018