وەزارەتێکی حکومەتی هەرێم هەلی کاری ڕاگەیاند

وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی حكومەتی هەرێم ژمارەیەك هەلی کاری بۆ پڕکردنەوەی چەند پۆستێک لە زانكۆی ‌ سلێمانی‌ راگەیاند.


وەزارەتی‌ خوێندنی‌ باڵا و توێژینەوەی‌ زانستی حكومەتی هەرێم لە ئاگاداریەكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە تێیدا هەلی كاری بۆ 9 پۆستی زانكۆی سلێمانی خراوەتەڕوو.

لە ئاگادارییەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، چانسی‌ زیاتر دەدرێت بەو خوازیارانەی، كە دید و بۆچوون و بەرنامەی‌ كار و چالاكییەكانی‌ خۆی‌ پێشكەش بكات بۆ بەرەو پێشبردنی‌ زانكۆ بۆ ئەو چوار ساڵەی،‌ كە پۆستەكەی‌ وەردەگرێت.

لە ئاگادارییەكەدا هاتووە، "دواكات بۆ پێشكەشكردنی‌ (c.v) و پوختەی‌ ڕاژە كۆتایی دەوامی‌ ڕۆژی‌ دوو شەممە (29/1/2018) دەبێت، بۆیە هەر خوازیارێك ئارەزوی‌ هەیە و مەرجەكانی‌ سەرەوەی‌ تێدا بەدی‌ دەكڕێت دەتوانی‌ (c.v)ەكەی ڕاستەوخۆ بۆ ئەم ئیمەیلە بنێرێت.

([email protected]. )

پۆستەكان :

پۆستەكانی‌ سەرۆكایەتی‌ زانكۆی‌ سلێمانی‌ بۆ جاری‌ یەكەم:

یاریدەدەری‌ سەرۆكی‌ زانكۆ بۆ كاروباری‌ خوێندكاران
یاریدەدەری‌ سەرۆكی‌ زانكۆ بۆ كاروباری‌ زانست و خوێندنی‌ باڵا
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ كارگێری‌ و ئابووری‌
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ هونەرە جوانەكان
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ پەروەردەی‌ زانستە مڕۆڤایەتییە/ سید صادق
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ پەروەردەی‌ بنەڕەت
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ یاسا
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ زانستە مرۆڤایەتییەكان
ڕاگری‌ كۆلێجی‌ پەروەردە

مەرجەكان :
پێویستە خوازیار هەڵگری‌ بڕوانامەی‌ دكتۆرا بێت .

ناونیشانی‌ زانستی‌ لە پرۆفیسۆری‌ یاریدەدەر كەمتر نەبێت .

خزمەتی‌ زانكۆیی لە (10) ساڵ كەمتر نەبێت.

زمانی‌ ئینگلیزی‌ و بەكارهێنانی‌ كۆمپیوتەر بەباشی‌ بزانیت .

پوختەی‌ ڕاژەی‌ لەلایەن بەرپرسی‌ یەكەمی‌ فەرمانگەكەیەوە واژوو كرابێت.



PM:06:42:24/01/2018