لە عفرین: یەپەگە فڕۆکەیەکی خستە خوارەوە

یەپەگە رایگەیاند فڕۆکەیەکی جەنگی لە گوندی شیخوزە لە عفرین خستۆتە خوارەوە.

لە میدیا و هەژمارەکانی یەیکینەکانی پاراستنی گەل رایانگەیاند" کەمێک پێش ئێستا هێزەکانی بەرگری ئاسمانی یەپەگە فڕۆکەیەکی جەنگیان خستۆتە خوارەوە".

یەپەگە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات فڕۆکەکە لە گوندی شیخوزە خستۆتە خوارەوە.

ئەمرۆ ٢٤ ی کانوون پێنج رۆژ بەسەر هێرشی تورکیا بۆ سەر شاری عفرین کۆتایی دێت و تا ئێستا ئەو ئامانجانەی تورکیا نەخشەڕێژی بۆ کردبوو، هیچیان نەهاتۆتەدی و رۆژ بەرۆژ زیانە گیانیەکانی ریزی سوپاکەی و هاوپیەمانە ئیسلامییەکانی لە بەربوونەوەدایە.



PM:09:15:24/01/2018