لە کۆبوونەوەی نێوان پادشای ئوردون و سەرۆکی حکومەتی هەرێم، پادشای ئوردون ئامادەیی پێشانداوە ناوبژیوان نێوان بەغدا و هەولێر بکات.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24/1/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له داڤۆسی سویسرا له‌گه‌ڵ شا عه‌بدووڵای دووه‌م ـ شای شانشینی ئوردنی هاشمی كۆبووه‌وه، بەپێی راگەیاندراوی حکومەت ئاماژە بۆ ئەوە دەکات "خاوه‌نشکۆ پشتیوانیی خۆی و شانشینی ئوردنی بۆ دیالۆگی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عێراق نیشان دا و به پێویستی زانی ئه‌مه بكرێته هه‌نگاوی كرده‌یی".
بەرامبەر ئەوە نێچیرڤان بارزانی وتویەتی " هه‌رێمی كوردستان دۆستی زۆری هه‌یه و به پێویستی زانی هه‌رێمی كوردستان له هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بێت به‌مه‌به‌ستی ڕوونكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌كانی بۆ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی".
لەو دیدارەدا نێچیرڤان بارزانی پوخته‌یه‌كی ده‌رباره‌ی ڕه‌وشی سیاسی و مرۆییی ناوچه‌كه و دوا دیداری له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و كۆبوونه‌وه‌ی تیمه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا پێشكه‌ش كرد و به سه‌ره‌تایه‌كی باشی بۆ ده‌ستپێكردنی دیالۆگی نێوان هه‌ردوولا زانی، هه‌روه‌ها پابه‌ندیی هه‌رێمی كوردستانی به ده‌ستووری عێراقه‌وه نیشان دا و له‌مباره‌یه‌وه ڕۆڵی ئوردن و خودی خاوه‌نشکۆی بۆ هاندانی هه‌ردوولا له دیالۆگ و گفتوگۆ، به پێویست زانی.
له کۆبوونه‌وه‌که‌دا شاندی یاوه‌ری سه‌رۆک وه‌زیران، هەریەک لە قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆک وه‌زیران، د. فوئاد حسێن سه‌رۆکی دیوانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمی کوردستان، د. ئاشتی هه‌ورامی وه‌زیری سامانه سروشتییه‌کان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی په‌یوه‌ندییه‌کانییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم و د. ئامانج ڕه‌حیم سکرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ئاماده بوون.