به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆشكی سپی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، ترامپ داوای کردووە سنورێکبۆ توندوتیژیەکان دابنرێت.
بەپێی راگەیاندراوەکە، تره‌مپ نیگه‌رانی خۆی له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ی عه‌فرین نیشانداوه و داوای له ئه‌ردۆغان كردووه، سنوورێك بۆ توندوتیژییه‌كان و به ئامانجگرتنی هاووڵاتییانی سڤیل له عفرین دابنێت و كرده سه‌ربازییه‌كانیشی سنووردار بكات.
سەرۆکی ئەمەریکا رایگەیاندووە" توندوتیژی له عه‌فرین، ده‌بێته هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر ئامانجه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا له‌و وڵاته".
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی سووریا و دووركه‌وتنه‌وه له به‌ریه‌ككه‌وتنی هێزی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا و توركیا كردووه‌ته‌وه.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه‌ش كراوه، هه‌ردوولا جه‌ختیان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه به هه‌موو شێوازه‌كانی، وه‌كو رێكخراوی داعش، قاعیده و ئه‌و گرووپه چه‌كدارییانه‌ی كه ئێران پاڵپشتییان ده‌كات.