بە ڤیدیۆ..لە ولایەتێکی ئەمەریکا دۆلار دەبارێت

میدیاکانی ئەمەریکا بڵاویان کردەوە رۆژی پێنج شەممە بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبیلێک کە پربووە لە پارە بە دیوارێکدا، ئۆتۆمبیلەکە شکاوەو پارەیەکی زۆر رژاوەتە سەر شەقامەکە.

ئەو رووداوە لە هەرێمی ئیلینۆی ئەمەریکا بووە، ئۆتۆمبیلەکە کە پارەی " قوماری " تیابووە جگە لەوەی خۆی کێشاوە بە دیوارێکدا، هاوکات ئۆتۆمبیلێکی تریش خۆی پێدا کێشاوەو بەهۆی هەواو بارانەوە بڕێکی زۆر دۆلار بڵاودەبێتەوەو تەڕ دەبێت.
لەو رووداوەدا کە کەسێکی بەسووکی تێدا بریندار بوو، پۆلیسیش یەک کاتژمێر رێگا دەگرێت، تا پارەکە کۆدەکەنەوە.






AM:11:52:25/01/2018