کۆبوونەوەى سەرکردایەتى یەکێتى بەبێ ئەنجام کۆتایهات

کۆبوونەوەى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ ڕۆژى دووەم بەبێ ئەنجام کۆتایهات و درێژەى کۆبوونەوەکە دواخرا بۆ ڕۆژى شەممەى داهاتوو.


بەگوێرەی ووتەی بەرپسانی یەکێتی دەبوو بە کۆبوونەوەکەى ئەمڕۆى ئەنجومەنى سەرکردایەتى ڕۆژى کۆنگرە و هاوکات دەستەى سەرپەرشتیارى یەکێتى دیاری بکرایە، بەڵام بێ ئەنجام کۆتاییهات.

بەگوێرەی زانیاریەکان لەبارەی دیاریکردنی ڕۆژی کۆنگرەوە جیاوازى بیروڕا هەبووە، بۆ دەستەى بەڕێوەبردنى یەکێتیش جیاوازى بیروڕا هەبووە لەسەر ئەوەى سێ کەس بێت یان ١١ کەس.

هاوکات وا بڕیاربوو لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە مەکتەبى سیاسى و سەرکردایەتى و ئەنجومەنى ناوەندى یەکێتى هەڵبوەشێنرێتەوە، بەڵام لەوەشدا نەگەیشتنە ڕێککەوتن.

کۆبوونەوەکەى سەرکردایەتى یەکێتى بۆ ڕۆژى شەممە دواخراوە، بڕیارە لە شەممەدا جارێکى تر ئەم پرسانە تاوتوێ بکەن.

دوێنێش بۆ هەمان مەبەست ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى کۆبووەوە، بەڵام هەتا ئێستا هیچ ئەنجامێکى نەبووە.



PM:04:57:25/01/2018