دادگای ڕه‌سافه سزای سێ ساڵ زیندانیكردنی بۆ ئه‌سیل نوجێفی نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد و ناوبراویش دەڵێت "زه‌ره‌رمه‌ندترین كه‌سی ده‌ستی تیرۆرم".
دادگای ڕه‌سافه به‌مادده‌ی 329 له‌یاسای سزادان و به‌تۆمه‌تی گه‌نده‌ڵی، سزای سێ ساڵ زیندانی بۆ ئه‌سیل نوجێفی پارێزگاری پێشووی نه‌ینه‌وا ده‌ركرد.
هه‌ر له‌بڕیاره‌كه‌دا هاتووه، كه گه‌شتكردن له‌ناوبراو قه‌ده‌غه ده‌كرێت، له‌گه‌ڵ ده‌ستگرن به‌سه‌ر موڵك و ماڵه‌كه‌یدا.
له‌كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیارەدا ئه‌سیل نوجێفی ڕایگه‌یاند، "له‌پێشوودا منیان به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كرد كه هۆكاری كه‌وتنی شاری موسڵ بووم بۆ ده‌ستی داعش، هه‌روه‌ها ده‌یانوت كه من هاوكاری تیرۆر بووم، له‌كاتێكدا زه‌ره‌رمه‌ندترین كه‌سی ده‌ستی تیرۆرم".