بەرزان ئەحمەد کوردە: سەدان کێشە بەهۆی چەند کەسێکەوە تووشی یەکێتی بووە

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی، بەرزان ئەحمەد کورد لەسەر دۆخی حیزبەکەی دەڵێت " ئێستا سەدان كێشە و گرفت توشی حزبەکەمان هاتوە ئەوەش بە دەست چەند كەسێکەوە کە هیچ بەهاو نرخێك بۆ ژیانی حزبایەتی دانانێن و بەرژەوەندی خۆیان خستۆتە سەرو حزب و میلەتەوە ،خۆ ئەم حاڵەتەی ئێستا ئەنجامە بەڵام ئەوانەی ئەم كارانه ئەكەن ئەوانە هۆكاری سەرەكی ئەم بارودۆخەن هۆكاری لاوازی و تێكدانی یەکێتین" .

بەرزان ئەحمەد کوردە ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی لەتۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک دەڵێت "سەد کۆنگرە ببەسترێت ئەگەر ئەقڵیەتی ئەو كەسانە نەگوڕێ كەخۆیان كردوە بە کوێخای حزب چاك نابێت، دەشڵێت، دەبێ حزبایەتی بە پەیڕەو بكرێت پەیڕەو و پڕۆگرامیش كەم و كوڕی زۆرە، بەڵام ئەگەر كاری پێ بكرایە زۆربەی كێشەكانی چارەسەر ئەكرد.

ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان  لەو پۆستەدا کە بەناونیشانی "‎كۆنگرە بۆچی" نووسیوویەتی"هەموو حزبێك یان ڕێکخراوێك یان جوڵانەوەیەك كە توشی كێشە و قەیران بو لەھەموو ڕوەكانەوە بیر لەوە دەكاتەوه كۆنفراس یان كۆنگرە بەستێت بۆچارەسەری كێشەكانی".

دەشلێت، "‎ئێمه له پلینۆم بەئامادەبونی سەدان كادر بەڵێنمان دا ‎كۆنگره لە كاتی خۆی بەستین لەو كاتەی بۆی دانراوه، كەچی كە كاتەکە هاته پێشەوە ئەو كەسانەی یەکێتیان بەم دەردە برد دژی كۆنگرە بوون، تاكو ڕۆژ لە دوای ڕۆژ یەکێتی گەیشته ئەم حاڵەتە".


 



PM:08:01:26/01/2018