گوماندەکرێت ترامپ پەیوەندی نهێنی خۆشەویستی لەگەڵ خانمە بەرپرسێکی باڵادا هەبێت

نوسەری کتێبێک لەسەر ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا، ئاماژە بۆ بوونی پەیوەندی سەرۆک لەگەڵ نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەکات.

وەک میدیا ئەمەریکیەکان بڵاوی دەکەنەوە رەگوریشەی ئەو هەواڵە دەگەڕێتەوە بۆ کتێبی " ئاگر و تووڕەیی" مایکڵ ولف کە لەسەر ترامپی سەرۆکی ئەمەریکا نووسیوویەتی و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە ترامپ پەیوەندیەکی نهێنی لەگەڵ، نیکی هایلی نوێنەری وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکاندا هەیە.

ولف لە چاوپێکەوتنێکدا دەڵێت" هایلی یەکێکە لە ئافرەتە دیارەکانی ئیدارەی ترامپ کە خۆی وا دەخاتە روو کە میراتگری سەرۆکی ئەمەریکایە".

هایلی لە چاوپێکەوتنێکی رادیۆیدا ئەو پڕوپاگەندانە رەتدەکاتەوەو دەڵێت " پڕوپاگەندەیەکی ناراست و ناشیرینن".

ترامپ بەیەکێک لەو سەرۆکانەی ئەمەریکا هەژمار دەکرێت کە پێشینەیەکی خراپی هەیە لەگەڵ چەندان ژناندا لەو کاتەی کە وەک سەرمایەدارێکی گەورەی ئەمەریکا کاری کردووە.



AM:10:57:27/01/2018