بەوێنە .. ماریا هەورامی سوپرایزی هەیە

خانمە دەنگخۆشی کورد، ماریا هەورامی سوپرایزی هەیەو دەڵێت " بە قەد رۆحم خۆشمدەوێت".

لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ماریا هەورامی مژدە دەدات بە هەوادارانی و نووسیوویەتی " نزیڪەی یەك ساڵ و نیوە گۆرانی تازەم نەبووە بە خۆشحاڵیەوە بەم زوانە ئەم بەرهەمەم بڵاو ئەڪەمەوە".

ماریا نووسیوویەتی "ئەم گۆرانیەم بە قەد ڕۆحم و خۆشمەوێت•• چونڪە ئەم گۆرانیەم جیاوازە لە ڪارەڪانی پێشوم و زۆریش هیلاك بووم لەگەڵ ئەم بەرهەمەم دا".

لە کۆتاییدا دەڵێت" بە هیوام بەدڵی ئێوەی ئازیزم بێت، بە دڵ بوونتان هیلاڪیو ماندو بونم نامێنێت".

ماریا یەکێکە لە خانمە گۆرانیبێژە بەناوبانگەکانی کورد، لەساڵی 1990 لەسلێمانی لەدایكبووە و پەیمانگای هونەرە جوانەكانی سلێمانی بەشی میوزیکی تەواو كردووە.



AM:11:28:27/01/2018