له گوندێكی سه‌ر به شارۆچكه‌ی شنگال بۆمبێک ته‌قیەوه و به‌وهۆیه‌وه دوو كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه بۆمبێك کە له‌ناو خانوویه‌كدا چێنرابوو له گوندی سكێنێی سه‌ر به كۆمه‌ڵگای سیپا شێخ خدر له سنووری شارۆچكه‌ی شنگال به دوو گه‌نجدا ته‌قیوه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه هه‌ردوو كه‌سه‌كه ده‌ست به‌جێ گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەگوێرەی زانیاریەکان بۆمبەکە هی سەردەمی دەسەڵاتی داعشە لەو ناوچەیە و تا ئێستاش سه‌دان مین و و بۆمب و ته‌قه‌مه‌نی چێنراو له ده‌وروبه‌ری شارۆچكه‌ی شنگال ماون و پوچه‌ڵنه‌كراونه‌ته‌وه و به‌وهۆیه‌وه مه‌ترسی له‌سه‌ر گیانی دانیشتووانی ناوچه‌كه هه‌یه.