دادگای ئەوروپی بڕیارێک لە بەرژەوەندی پەنابەران دەدات

دادگای ئەوروپا لە بەرژەوەندیی بەشێک لە پەنابەرانی وڵاتانی یەکـێتیی ئەوروپا، بڕیارێک دەردەکات و هەموو وڵاتەکانی یەکێتی ئەوروپای پێوە پابەند کردووە.


دوێنێ هەینی، دادگای دادی ئەوروپی لە لۆکسەمبۆرگ بڕیارێکی لەبارەی ژمارەیەک پەنابەرەوە دەرکردووە و هەر 28 وڵاتەکەی یەکێتیی ئەوروپای پێوە پابەند کردووە.

بەپێی بڕیارەکە، نابێ چیتر وڵاتانی ئەوروپی پشکنینی سێکسی بۆ ئەو پەنابەرانە بکەن، کە کەیسەکانیان بریتییە لە هاوڕەگەزبازی، کە بۆ سەلماندنی هاوڕەگەزبازیی ئەو پەنابەرانە، بۆیان دەکرا.

دادگای دادی ئەوروپی پێی وایە ئەنجامدانی ئەو پشکنینە مافی تایبەتمەندیی کەسەکان پێشێل دەکات و نابێ بۆ پێدانی مافی پەنابەری، کاری پێ بکرێت.



PM:08:14:27/01/2018