کۆسرەت ڕەسوڵ پەیامێکی بڵاوکردەوە


جێگری سكرتێری گشتی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت كۆبوونەوەكانی سەركردایەتی یەكێتی بەردەوام دەبێت و   بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ  كۆنگرە دادەنرێت.

نوسینگەی تایبەتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، لە ڕاگەیەندراوێکدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" ناردووە ڕایگەیاندووە "كۆبوونەوەكانی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی لەپێناو گەیشتن بەبڕیار و ڕێگاچارەی گونجاو بۆ بارودۆخی سیاسی كوردستان و ئایندەی پەیوەندییەكان و دانانی بەرنامەیەكی تۆكمە بۆ كۆنگرەی چوارەم، لە ئایندەدا بەردەوام دەبێ".

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە كۆسرەت رەسوڵ عەلی جەختی لەوەكردووەتەوە كە هەموو هەوڵەكان دەخرێنەگەڕ بۆ ئەوەی بە بەشداری سەرجەم هەڤاڵان، كاربكرێ بەرەو قۆناغێكی نوێ لە خەباتی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان.

دوای سێ کۆبوونەوە ئەمڕۆ جارێکی دیکە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی یەکێتی دواخرا و بەهۆی ئەوەی تائێستا لەسەر پرسە هەستیارەکانی ناوخۆی یەکێتی دیدی هاوبەش دروست نەبووە.



ئه‌م بابه‌ته ‌4502 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:04:27/01/2018