سەركۆماری توركیا رایگەیاند ئەو سنوورەی لە دڵی ئەواندایە، لە هی ئێستەیان فرەوانترە، وتیشی "بۆیە براکانمان لە وڵاتانی تری ناوچەكە دەپارێزین".
ئەمڕۆ شەممە، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆک کۆماری توركیا لە وتارێكیدا كە لە شاری كۆجائەلی توركیا لەمیانی كۆنگرەیەكی گەنجانی پارتەكەیدا پێشكەشی كرد، رایگەیاند "ئێمه هه‌نگاو ده‌نێین و گه‌ل به‌دواماندا دێت، توركیا به‌درێژایی مێژووی خۆی، له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كه‌شی ده‌سه‌ڵاتدار بووه، ئێمه‌ش له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه به‌رده‌وام ده‌بین".
سەركۆماری توركیا رایگەیاند ئەو سنوورەی لە دڵی ئەواندایە، لە هی ئێستەیان فرەوانترە، وتیشی "بۆیە براکانمان لە وڵاتانی تری ناوچەكە دەپارێزین".
وەک ئاماژەیەکیش بۆ فراوانکردنی سنوری وڵاتەکەی وتی "سنووره فیزیكییه‌كانمان شتێكن و ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵی ئێمه‌دایه، شتێكی ترە".
وتیشی "كێ ئه‌و سنوورانه‌ی بۆ ئێمه داڕشتووە؟ ئه‌و سنوورانه بۆ ئێمه بچوكن، ئێمه رێگه ناده‌ین دەستدرێژی بكرێتە سەر براكانمان".
ئەوەش لە کاتێکدایە لە 20ی كانوونی دووەمی 2018وە سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و ژمارەیەک سەربازی سوپای تورکیا و چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا کوژراون و برینداربوون.