گۆرانیبێژێكی كورد، بۆ نۆیه‌م جار بوو به باوك، به‌ڵام كه‌وتووه‌ته به‌ر ره‌خنه‌ی ژنان، چونكه ئه‌و نۆ منداڵه‌ی له 3 ژنی جیاوازە.
عیزه‌ت یڵدزهان، گۆرانیبێژی توركیا و به ره‌گه‌ز كورد، له 3 ژنی جیاواز 8 منداڵی هه‌بووه و هه‌فته‌ی رابردوو بوو به خاوه‌نی منداڵی نۆیه‌م.
به گوێره‌ی دیمانه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ رۆژنامه‌ی (پۆسته)ـی توركی، به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له‌گه‌ڵ ئه‌و 3 ژنەدا ژیانی هاوسه‌ری پێك نه‌هێناوه.
ژنان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ڕەخنەیەکی زۆریان ئاڕاستە کردووە بەهۆی ئەوەی بەفەرمی هیچ یه‌كێك له‌و ژنانەی نه‌خواستووه.
عیزه‌ت ده‌ڵێ "كێ چی ده‌ڵێت با بیڵێت، من ژیانم خۆشه و 9 منداڵم هه‌یه. جگه له گۆرانیگوتن كاری بازرگانییش ده‌كه‌م، ئاینده‌ی هه‌موو منداڵه‌كانیشم دابین كردووه و نه‌مهێشتوه به هه‌ژاری بژین".
عیزه‌ت وه‌كو خۆی ئاماژه‌ی بۆ ده‌كات، راسته له دادگا به فه‌رمی ئه‌و 3 ئافره‌ته‌ی نه‌خواستووه، به‌ڵام له لایه‌ن مامۆستای ئایینیه‌وه، واته هاوسه‌رگیری ئایینی ئه‌نجام داوه.