هێزەکانی سوریای دیموکراتی کوردستان، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە ئەمڕۆ ٢٨ ی کانوونی دووەم بەهۆی بۆردومان و تۆپبارانی خەڵکی مەدەنییەوە کۆمەڵکوژی ئەنجامداوەو ١٧ مەدەنی ژن و پیاو و منداڵی کووشتووە.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی سووریای دێمۆكرات - هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند: سوپای تورکیای داگیركه‌ر لە ناوچه‌ی بلبلێ و راجۆی سه‌ر به عه‌فرین کۆمەڵکوژییه‌کی دیکەی ئەنجامدا
هه‌سه‌ده ڕایگه‌یاند، به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی توركیا، له گوندی حاج خه‌لیلی سه‌ر به ڕاجۆ ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیی سڤیل شه‌هید و برینداربوون. هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌هۆی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیاوه له ناوچه‌ی بلبلێ چه‌ندین هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید و بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئاژانسی ئانها بڵاوی كرده‌وه، له گوندی گوبه‌لێی ناوچه‌ی شه‌راوا، به‌هۆی بۆردومانه‌كانه‌وه ٣ هاوڵاتیی سیڤیل شه‌هید بوون و ٤ی دیكه‌ش برینداربوون.
تێبینی:
ئەو وێنانەی لای سپی میدیایە زۆر لەوە تراژیدی ترە کە بڵاوبکرێتەوە، سپی لە ئەرشیفی خۆی هەڵدەگرێت، بەڵام ئەم ژمارەیە وێنەیەی بڵاوکردەوە تا بزانرێت ئەو بۆردومانەی تورکیا بۆ سەر خەڵکی مەدەنی دەیکات و جینۆسایدکردنی ئەو شارە گەیشتۆتە چ ئاستێک.