هاوپەیمانیەتیەکی نوێ لە هەرێم پێکهێندرا و پێشبینی دەکەن لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەماندا "زۆرترین" کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنن.
ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هاوپەیمانی لیستی نەوەی نوێ کە پێکهاتووە لە جوڵانەوەی نەوەی نوێ، تەڤگەری ئازادی و بەرەی دیموکراسی گەل بۆ هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان و عێراق ڕاگەیاندرا.
ئارام سەعید، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایگەیاند، پێشبینی دەکات لیستەکەیان زۆرترین کورسی پەرلەمانی بەدەستبهێنێت.
هەر لە کۆنفرانسەکەدا، تارا حسێن هاوسەرۆکی تەڤگەری ئازادی کوردستان وتی: ئێمە لە ئێستادا ئۆپۆزسیۆنین و دواتر قۆناغەکان بڕیار دەدەن کە شێوازی خەباتمان چ گۆڕانکارییەکی بەسەردا دێت.
هەروەها وتیشی: خەڵک ئۆپۆزسیۆنی دەوێت چونکە لە ئێستادا بۆشایی ئۆپۆزسیۆن هەیە نەک دەسەڵات لە هەرێمدا.