وەزارەتی پەروەردە ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی ووردبینی موچەوە بڵاوکردەوە

وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، بەغداد بڕیاری داوە بە زیادکردنی ئەندامانی لێژنەی وردبینی، چونکە پرۆسەکە زۆر دەخایەنێت.

 


لە ڕوونکردنەوەکەدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، وەزارەتی پەروەردە دەڵێت: پڕۆسەی وردبینی لیستی موچەخۆران سستە و زۆر دەخایەنێت، بۆیە داوای زیادکردنی ئەندامانی لیژنە کرا و بۆ ئەم مەبەستەش بەغداد بڕیاری زیادکردنی ئەندامانی لێژنەکەی دەرکرد بەم شێوەیەی خوارەوە:

ـ ١٠ ئەندام لە چاودێریی دارایی کەرکوک بۆ وردبینی پارێزگاکانی (سلێمانی، گەرمیان و هەڵەبجە).

ـ دەستنیشانکردنی ٩ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای موسڵ بۆ وردبینی پارێزگای دهۆک.

ـ ٢ تا ٣ ئەندام لە چاودێری دارایی پارێزگای کەرکوک بۆ وردبینی بەرێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک.

هەروەها ئاماژەی بەوەش کردووە،لە کۆبوونەوەی دوێنێی هەردوو وەزیری پەروەردە و تەندروستی حکومەتی هەرێم، بڕیار لەسەر ئاسانکاری تەواو بۆ ئەندامانی لیژنەکان دراوە و پێداگری لەسەر دیاریکردنی کاتی تەواوبوونی کاری لیژنەی وردبینییەکە کراوەتەوە، هەرچەندە وەزارەتی پەروەردە گەورەترین وەزارەتی هەرێمی کوردستانە و کاتی زۆرتری پێویستە لەم پڕۆسەیەدا.



PM:03:54:29/01/2018