وادەی دابەشكردنی موچەی دوو وەزارەتەكە ڕاگەیەندرا

جێگری سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕایگەیاند، بەغداد ٢٥٠ ملیار دیناری بۆ موچەی پەروەردە و تەندروستی هەرێم ناردووە و دەشڵێت "هەفتەی داهاتوو پارەكە دابەشدەكرێت".

نەوزاد عومەر، جێگری سەرۆكی لقی هەولێری یەكێتی مامۆستایانی كوردستان، ئەمڕۆ بە "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندووە "زانیارییان پێگەیشتووە كە حكومەتی هەرێم بەنیازە ١٥٠ هەزار دینار لە هەر مامۆستایەك ببڕێت كە پێش پاشەكەوت وەك دەرماڵەی پیشەیی وەریانگرتووە، بەوەش ٥٠ ملیار دینار لەو پارەیە بەغداد ناردوویەتی كەمدەبێتەوە".

ڕاشیگەیاندووە " بە هیچ شێوەیەك ئەو كارە قبوڵ ناكەن و هەر بڕێك لەو پارەیە كەمبكرێتەوە، حكومەتی هەرێم لێی بەرپرسیارە".

هەروەها وتیشی: ئەو پارەیەی بەغداد ناردوویەتی هەفتەی داهاتوو دابەش دەكرێت بەسەر فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە و تەندروستیدا.

دوێنێ "سپی" لە زاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە ئەوەی ئاشكراكرد كە لیژنەی ووردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە هەفتەیەكیتر دەخایەنیچت و دوای ئەو وادەیە مووچەكە دابەش دەكرێت.



PM:02:08:30/01/2018