حکومەتی عێراق بڕیاری دەدات هەر خێزانێکی هەڵەبجە بەرمیلێک نەوتی پێ بدرێت بە خۆڕایی.
عەلی عوسمان پارێزگاری هەڵەبجە بەوەكالەت رایگەیاند " بریارداروه بۆ هەر ماڵێكی دانیشتوی هەڵەبجە، بەرمیلێك نەوت بەبێ بەرامبەر دابەش بكرێت".
ئەو لێدوانەی پارێزگاری هەڵەبجە لە کاتی کۆبوونەوەیەکدا بوو لە گەڵ خەڵکی شارەکە.
دوای بومەلەرزەكەی ساڵی رابردووی ناوچەكە، دەرباز محەمەد وەزیری كۆچ و كۆچبەرانی عیراق، بەرمیلێك نەوتی سپی بۆ دانیشتونی پارێزگای هەڵەبجە دابینكرد و لەئێستاشدا تەنها رێكاری چۆنیەتی گەیاندنی نەوتەكە ماوە، بهم نزیكانه بهخۆڕایی بەسەر هاووڵاتیان دابەش دەكرێ.