بە وێنە.. خانمە گۆرانیبێژی ناسراوی جیهان شەکیرا دەدرێتە دادگا

ئەستێرەی جیهانی گۆرانی و سەمای ناسراو شەکیرا دەدرێتە دادگا.

بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەکانی فەرەنسا شاکیرای گۆرانیبێژی کۆڵۆمبی بە تۆمەتی خۆدەزینەوە لە باج دەدرێتە دادگا.
 لە هەواڵێکی ماڵپەڕی"جەمیلە"دا، دادگای باڵاو دەستەی گشتی چاودێری باج لە ئیسپانیا لێکۆڵینەوە لە ئەستیرەی کۆڵۆمبی شاکیرا دەکەن کە لە نێوان ساڵانی ٢٠١١ بۆ ٢٠١٤ لە ئیسپانیا ژیاوەو باجی بە حکومەتی ئەو وڵاتە نەداوە.

ماڵپەڕەکە باس لەوە دەکات لەو سێ ساڵەدا کە شاکیرا لە ئیسپانیا ژیاوە توانیویەتی بڕێکی زۆر پارە لە بانکەکانی ماڵتادا هەڵبگرێت لەجیاتی ئەوەی باج بدات.

ئەگەر ئەم تۆمەتانە کە داواکاری گشتی ئیسپانیا ڕووبەڕووی شاکیرای گۆرانیبێژی کردووەتەوە بەسەریدا ساغبێتەوە، ئەوا ئەگەری هەیە بە بڕێک پارەی زۆر غرامە بکرێت لەگەڵ دەستگیرکردنی.

شاکیرا ناوی ته‌واوی شاکیرا ئیسابێل مێباراک ڕیپۆڵ، له‌ساڵی ١٩٧٧ له کۆلۆمبیا له‌دایک بووه‌، خاوه‌نی هه‌شت خوشک و برایه‌ و شاکیرا بچوکترینیانه‌، باوکی شەکیرا بەڕەگەز لوبنانیە.

شاکیرا سه‌ماکارو خاوەنی حەوت خەڵاتی گرامی لاتینی و ١٢ خه‌ڵاتی بیلبۆردی لاتینیە، له‌ ته‌مه‌نی ١٣ ساڵیدا یه‌که‌م ئه‌لبومی خۆی تۆمار کرد. 



PM:08:41:30/01/2018