لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامییەت ڕایگەیاند لەماوەی یەك مانگدا دەستیان گرتووە بەسەربری زیاتر لە 11 تۆن مەوادو وخۆراكی ماوە بەسەرچوودا و سەرۆكی لیژنەكەش ڕایدەگەیەنێت بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی لەناوبراون.
قایمقامیەتی سلێمانی لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە "پاش ئەوەی لە لایەن لیژنە هاوبەشەكان و ئاسایشی ئابوورییەوە لەبازگە و چەند شوێنێكی شاری سلێمانی دەستدەگیرێت بەسەربڕی 11 تۆن و سەد كیلۆگرام لە خۆراك و مەوادی جۆراو جۆر ، پاش ئەنجامدانی پشكنینی تاقیگەیی دەركەوت كە سەرجەمیان خراپبوون و شیاوی خواردن و بەكارهێنان نین".
لەوبارەیەوە خالید محەمەد، سەرۆكی لیژنەی لەناوبردن رایگەیاند: ئەو بڕەی كە لە ماوەی یەك مانگدا لە بەرواری 1/1 تاوەكو 31/1/2018 دەستی بەسەرداگیراوە، پێك هاتوون لە ( شیرەمەنی، سەوزەو میوە، مەوادی پاككەرەوە، چەرەسات ، شیرینی و خواردەمەنی لەقتونراو) كە سەرجەمیان بە بریاری قائیمقامی سلێمانی لەلایەن لیژنەی لەناوبردنەوە ، لەناوچەی تانجەرۆی شاری سلێمانی ناوبراون".