بۆ لە یەکەم وەڵامدانەی تەلەفوندا دەڵێیت : ئەلوو

داهێنەری ئامێری تەلەفون گراهام بێل کە لەیەکەم تاقیکردنەوەی تەلەفونەکەی، ئامێرێکی لە ماڵی خۆشەویستەکەی دانابوو، هەر کە زەنگی لێدەدا، خۆشەویستەکەی کە ناوی " Allessandra Lolita Oswoldo" گراهام بە " ئەلوو" کورتکراوەی ناوەکەی، بانگی دەکرد.

بەپێی تێپەڕبوونی کات و ئەو تەلەفۆنە زۆرەی کەڕۆژانە بۆی دەھات لەلایەن ئەو کچەوە گراھام بێل لەکاتی تەلەفۆن ناوەکەی کورت کردەوەو دەیوت (Ale Lol Os) ئەمەش کاتێکی کەم ئەو ناوەی بەکارھێنا، پاش ماوەیەکی گراھام بێل بە ناوی خۆشەویستەکەی کورت کردەوەو، ھەرکاتێك کەتەلەفۆنی بۆ دەکرد یەکسەر دەیوت (Alo) تا ئەو ساتەی تۆش کە خوێنەری ئەم بابەتەی زەنگی تەلەفۆنت لئ ئەدات ئەلێییت "ئەلو !".

ئیتر لەو کاتەوە وشەی " ئەلو " لەنێوان هەموو قسەکەراندا بەکاردەهێنرێت.

گراهام بێڵ کە زانایەکەی ئەمەریکیە ساڵی ١٨٧٦ ئەو داهێنانەی ئەنجامدا.



PM:02:27:31/01/2018