خانمە هونەرمەندێکی رۆژهەڵات گۆرانی بۆ ژنە شەڕەڤانی عفرین دەبێژێت

هونەرمەندێکی رۆژهەڵاتی کوردستان، چیمەن رەحمانی بە گۆرانییەک پشتیوانی لە خەباتی ژنانی عەفرین دەکات.

هونەرمەند چیمەن ڕەحمانی، کە خەڵکی شاری کرماشانی رۆژهەڵاتی کوردستانە، بۆ پشتیوانیکردن لە بەرخۆدانی عەفرین کلیپێکی بڵاوکردەوە بەناوی (کوردە ژن)، کە تێکستی نووسینەکەی لەلایەن (سیمین چایچی) شاعیری سنەیی و ئاوازەکەشی لەلایەن هونەرمەند (سامان یەزدانپوور)ەوە دانراوە.

چیمەن ڕەحمانی، کچی هونەرمەندی کۆچکردووی سەرپێلزەهاوی (یەدوڵڵا ڕەحمانی)یە، پێشتریش گۆرانی (یەک لە هەزاران)ی بە کلیپێک بڵاو کردەوە کە ئەویش لەبارەی کێشەکانی ژنانەوە بوو.




AM:11:25:01/02/2018