خشتەیەکی نوێی مووچە بڵاوکرایەوە

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی نوێی موچەی بڵاوكردەوەو لەهەفتەی داهاتوودا موچەی چوار وەزارەت و دەزگای گشتی ئاسایش و ئەنجومەنی ئاسایش دابەشدەكرێت.


بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكە کەوێنەیەکی بۆ "سپی میدیا" نێردراوە، خشتەی دابەشكردنی موچە بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

رۆژی یەك شەممە 4ی 2ی 2018، وەزارەتی تەندروستی.

رۆژی دووشەممە 5ی 2ی 2018، وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار.

رۆژی سێشەممە 6ی 2ی 2018، وەزارەتەكانی داد و رۆشنبیری.

رۆژی چوارشەممە 7ی 2ی 2018، دەزگای گشتی ئاسایش.

رۆژی پێنجشەممە 8ی 2ی 2018، ئەنجومەنی ئاسایش.



PM:03:36:01/02/2018