نەوەیەک دامەزرێنەری ئەخوان موسلیم، کە ناوی تارق رهمهزانەو مامۆستای ناسراوی خوێندنی ئیسلامیەو نیشتەجێی پاریسە ، به‌تۆمه‌تی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر دوو ئافره‌ت ده‌ستگیركراوه.
کەناڵی سی ئێن ئێن ی ئەمەریکی بڵاویکردەوە کە داواكاری گشتی له پاریسی پایته‌ختی فه‌ڕه‌نسا ئاشکرای کردووە، نه‌وه‌كه‌ی حه‌سه‌ن به‌نای دامه‌زرێنه‌ری ئیخوان موسلمین رووبەرووی دادگا کراوەتەوە، به‌هۆی سكاڵای ئه‌و دوو ئافره‌ته‌وه‌یه كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان داوه‌ته پاڵی و بۆ لێكۆڵینه‌وه پهلكێشكراوه".
ئەو کەناڵە ئاشکرای دەکات "تارق ره‌مه‌زان له سه‌رله‌به‌یانی رۆژی چوارشه‌ممه 31/1/2018ـوه به ده‌ستبه‌سه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت، دۆسێی لێكۆڵینه‌وه‌ی سه‌ره‌تایی بۆ كراوه‌ته‌وه‌و تۆمه‌تی توندوتیژی و ده‌ستدرێژی سێكسی دراوه‌ته پاڵ، دوو سكاڵای له‌سه‌ره كه تۆمه‌تی ده‌ستدرێژی سێكسیان خستووه‌ته پاڵی، لێكۆڵینه‌وه‌كه ئه‌و دوو سكاڵایه ده‌گرێته‌وه".