" لە هەفتەی داهاتوودا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێرێت "
پەرلەمانتارێکی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ عەبادی، پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو موچەی مووچەخۆرانی هەرێم بدرێت.
هۆشیار عەبدولآ پەرلەمانتاری گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق پێشبینی دەکات هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم بنێرێت و وتی" عەبادی لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لەگەڵ فراکسینۆنە کوردستانییەکان رایگەیاندووە: بەبریکاری وەزارەتی دارایم راگەیاندووە، پێش تەوابوون و پێچانەوەی دارایی ساڵی ٢٠١٧، پارەی دوو مانگی هەرێم دابنێت، نەک بڕیاردان لەسەر بوودجەی ٢٠١٨ دواکەوێت".
عەبادی لە وەلآمی پەرلەمانتارانی کوردا لە سەر وادەو دەستنیشانکردنی کاتێکی دیاری کرا و زوو بۆ پێدانی مووچە، وەک هۆشیار عەبدولآ لەزاری ئەوە، وتی" لەکۆبوونەوەکەدا وتویەتی کە وردبینیکردن لە لیستی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم باش دەڕوات و هاوکات عەبادی مەبەستیەتی ئەو پارەیەی دەینێرێت بگاتە دەستی مووچەخۆرانی هەرێم".
ئەمرۆ کاتژمێر ١ ی پاشنیوەرۆ لە بەغدا عەبادی لەگەڵ فراکسیۆنە کوردستانییەکان کۆبوونەوە وەک پەرلەمانتاران و نووسینگەی جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئارام شێخ محەمەد رایگەیاند لە کۆبوونەوەکەدا رێککنەکەوتوون لەسەر پێدانی پشکی ١٧% ی هەرێم لە بودجەی عێراق بۆ ساڵی ٢٠١٨، عەبادی جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە لە ١٧% سالآنی رابردوو رێککەوتنی سیاسی بووە، نەک پرسێکی دەستوری".
PM:08:09:01/02/2018