شارێکی عێراق نائارامترینی جیهانە

 

شاری بەغدای پایتەختی عێراق بە نائارامترین شاری جیهان دەستنیشان دەکرێت و ئاماری کردە تیرۆرستیەکانیش لەو شارە بڵاودەکرێتەوە.

ناوەندی ستراتیژی و لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا رایگەیاندووە، شاری بەغدا بە نائارامترین شاری جیهان دادەنێت، لە کاتێکدا تەنیا بۆ ساڵی 2017، بڕی 17 ملیار دۆلار بۆ هێزە ئەمنی و سەربازییەکانی عێراق تەرخان کراوە.

ناوەندەکە ئاشکرایکردووە لە پێنج ساڵی رابردوودا، 2900 کردەی تیرۆریستی لە بەغدا روویان داوە.

هەرچەندە بڕە پارەیەکی زۆر بۆ هێزە ئەمنییەکان تەرخان کراوە، بەڵام رۆژانە تەقینەوە، رفاندن و کوشتن لە بەغدا و هەموو شارەکانی عێراق روو دەدەن.


 



AM:11:10:02/02/2018