کوڕە گەورەی سەرکردەیەکی ناسراوی جیهانی لە تەمەنی 68 ساڵیدا خۆی کوشت.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، کاسترۆ دیاز-بالارت، کوڕی گەورەی فیدڵ کاسترۆی سەرۆکی پێشووی کوبا، سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 1ی شوباتی 2018 خۆی کوشتووە.
کاسترۆ دیاز بالارت بڕوانامەی دکتۆرای لە زانست هەبوو، تووشی نەخۆشیی دەروونیی خەمۆکی بوو بوو و لە چەند مانگی رابردوودا ژمارەیەک پزیشکی دەروونی هەوڵی چارەسەرکردنیان دەدا.
فیدڵ کاسترۆ (1926- 2016)، ئەمینداری گشتیی حزبی شیوعی کوبا بوو. لە ساڵی 1959 و دوای سەرکەوتنی شۆڕشی شیوعییەکان لە وڵاتەکەیدا، بووە سەرۆکی کوبا و لە ساڵی 2008 کورسیی سەرۆکایەتی بۆ رائوڵ کاسترۆی برای، بەجێ هێشت.