هەولێر...پۆلیس ئاگاداریەک ئاڕاستەی هاوڵاتیان دەکات

پۆلیسی هەولێر ئاگادارییەکی گرنگ بڵاو دەکاتەوە، کە پەیوەندیی بە سەلامەتیی گیانی دانیشتووانەوە هەیە.

پۆلیسی هەولێر ژمارەیەکی مۆبایلی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا داوا لە هاووڵاتییان دەکات، لە ئەگەری هەر کێشەیەک یان دروستبوونی رووداوێک، للەڕێگای ئەو ژمارەیەوە، پەیوەندیی بە پۆلیسەوە بکەن.

پێشتر ژمارەی پەیوەندیکردن بە پۆلیس 104 بوو، بەڵام بەهۆی ئەوەی حکوومەتی عێراق دوو کۆمپانیای تەلەفۆنی نۆرماڵی لەکارکردن راگرت، پۆلیسی هەولێر ژمارەیەکی جێگرەوەی بڵاو کردەوە.

لە کاتی دروستبوونی هەر کێشە و رووداوێک، دانیشتووانی هەولێر دەتوانن پەیوەندیی بە 07506781199 ـەوە بکەن.



PM:03:03:02/02/2018