" دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێتەوە"

بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی ئاشکرای دەکات لەسلێمانی دابەشكردنی نەوت دەگاتە مەڵبەندی سێ و، بڕێكی تریش نەوت رەوانەی گەرمیان دەكرێت.


محەمەد حەسیب، بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی، لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی" دوای ئەوەی دابەشكردنی نەوت بۆماوەی هەفتەیەك لەسنووری پارێزگای سلێمانی وەستابوو، لە رۆژی پێنج شەممەوە دەستی پێكردووەتەوە لەمەڵبەندی دوو، لەم هەفتەیەشدا دابەشكردنی نەوت لەمەڵبەندی دوو تەواو دەبێت، دوای ئەوەش دابەشكردنی نەوت لە مەڵبەندی سێ دەستپێدەكات".

بەڕێوەبەری دابەشكردنی بەرهەمە نەوتییەكانی پارێزگای سلێمانی وتیشی"ڕۆژنە چوار تەنكەر لە بەغداوە نەوت دێت، پرۆسەكەش بۆیە وا بەسستی بەڕێوە دەچێت، هۆكارەكەی بریتیە لە كەمی هاتنی نەوت لەبەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان".

دەربارەی ناردنی نەوت بۆ دەرەوەی شار، محەمەد حەسیب وتی"تا ئیستا دوو جار نەوتمان بۆ گەرمیان ناردووە،و لەم ھەفتەیەشدا بەشێكی تریان بۆ دەنێرێن بۆئەوەی بەسەر ھاوڵاتیاندا  دابەشبكرێت".

 



PM:07:54:02/02/2018