سەرکەوت شەمسەدین: ئەو هێزانەی پێیان وایە گۆڕانکاری ناکرێت با خۆیان هەڵوەشێننەوە

سەرکەوت شەمسەدین ڕایگەیاند ئەو هێزانەی کە پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون و ئێستا لە دەسەڵاتدان دڵی خەڵک سارد. 
سەرکەوت شەمسەدین بەرپرسی سەرچاوە مرۆییەکانی جوڵانەوەی نەوەی نوێ باسی لەوەکرد سەرجەم حزبە سیاسییەکانی تر لە پارتی جیابوونەتەوە کە ئەم جیابوونەوەیە وایکردووە کە لەهەندێکیاندا جیاوازی هەبێت لە کاری سیاسیدا بەڵام دواجار عەقڵیەتی بیرکردنەوە لە ماوەی درێژدا چووەتەوە سەر ئەو حیزبە، واتا ئینشیقاق بووە، نەوەی نوێ جیاوازە لەم مۆدێلە و ئێمە لە هیچ حزبێک جیانەبووینەتەوە.
سەرکەوت شەمسەدین لەو چاوپێکەوتنە تایبەتەیدا لەگەڵ سپی میدیا ڕایگەیاند ئەو هێزانەی کە پێشتر ئۆپۆزسیۆن بوون و ئێستا لە دەسەڵاتدان دڵی خەڵک سارد دەکەنەوە لە هەڵبژاردن کە هەڵبژاردن ناتوانێت گۆڕانکاری  بکات و خزمەتی ئەو ئەجیندایەی پارتی ویەکێتی دەکات کە ئەوان جیاوازن بوون بە دوو کۆمپانیا، ئەگەر ئەم هێزانە پێیان وایە هەڵبژاردن گۆڕانکاری دروست ناکات بۆ خۆیان هەڵناوەشێننەوە، ئەوە دەبن بە دوکانی سیاسی، ئەوە کاری سیاسی نییە کە گوتاری نائومێدانە بڵاوبکەنەوە.
سەبارەت بەوەی بۆچی خۆپیشاندان ناکەن و باسی خۆپیشاندان ناکەن و زیاتر باس لە هەڵبژاردن دەکەن، سەرکەوت شەمسەدین ڕایگەیاند "ئێمە بانگەشەمان بۆ خۆپیشاندان نەکردووە و بەڵکو پشتیگریمان کردوون، ئێمە بچینە ناوییەوە وەک خەڵک ئامادەشین قوربانی بدەین".
 تەواوی چاوپێکەوتنەکە ببینە..





PM:04:42:03/02/2018