چەند نیشانەیەک دەریدەخەن کە جگەرت لە مەترسیدایە



جگەر یەکێکە لە و ئۆرگانەی کە نەک هەربەتەنها شانەکانی لەش دەپارێزێت بەڵکودەبێتە هۆی پاڵفتەکردنی ژەهری جەستە ،هەروەها بەرپرسیارە لە دوبارە بونیاد نانەوەی شانە لەناو چووەکان. جگەریش وەک هەر ئەندامێکی دیکەی جەستە توشی نەخۆشی دەبێت هەربۆیە ئەگەر هاتو هەستت بەم نیشانانە کرد ئەوا بزانە کە جگەرت لەمەترسیدایە.
1-    ئاوسانی سک: ئاوسانی سک یەکێکە لە نیشانەکانی هەبونی نەخۆشی جگەر لەبەر ئەوەی جگەر ناتوانێت بەباشی کار بکات ئەمەش وادەکات کە باڵانسی پڕۆتین تێک بچێت و هەروەها شلەمەنی کۆدەبێتەوە لەناو شانەکاندا .هەندێک جار ئەم ئاوسانە لە دەست و پاژنەی پێشدا ڕودەدات.
2-     شین هەڵگەڕان یاخود سوربونەوە:  لەناوچونی جگەر هۆکارە بۆ کەمی پڕۆتین کە بەرپرسیارە لە خوێن مەین هەربۆیە نەبونی پڕۆتین  وادەکات لەچەند شوێنێکی جەستەدا شینبونەوە ڕوبدات.
3-    بێتاقەتی و بێتوانای:  هەندێک جار بێتاقەتی ئاسایە چونکە ڕەنگە بەهٶی قەلەقی زۆرە دروست بوبێت بەڵام ئەگەر هاتو بێهێزی و شەکەتی لەگەڵ بو ئەوە نیشانەیە بۆ لەناوچونی جگەر.
4-    لەدەستدانی ئارەزوی خۆراک: دڵتێکچونو ڕشانەوە دابەزاندنی کێش هەنێدکن لە نیشانەکانی نەخۆشی جگەر کە بەهۆی لەداستنی ئارەزوی خۆراکەوە ڕودەدەن.
5-     نەخۆشی زەردویی: ئەم نەخۆشیە بەهۆی تێکچونی جگەرەوە دروست دەبێت ئەمەش وادەکات کە ڕەنگی چاو پێست زەرد ببن.
6-    هەبونی ئازار سک: لەکاتی هەبونی نەخۆشی جگەردا ئازاری سک لە لای ڕاست  سکەوە دروست دەبێت.
سەرچاوە: Life Hackz
وە:هە-ف



PM:07:26:03/02/2018