فڕۆکەیەکی ڕوسی لە سوریا خرایە خوارەوە و فڕۆکەوانەکەشی دوای ئەوەی خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە دەستگیرکراوە.
ڕوانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاند، فڕۆکەیەکی جۆری سوخۆ-٢٥ لە ناوچەیەکی ئیدلیبی باکوری سوریا کە لەژێر کۆنترۆڵی گروپە چەکدارەکانی ئۆپۆزسیۆندایە خراوەتەوە خوارەوە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، فڕۆکەوانەکە پێش ئەوەی فڕۆکەکەی تێکبشکێت، خۆی فڕێداوەتەوە خوارەوە و دواتر دەستگیرکراوە.
تا ئێستاش هیچ گروپێک بەرپرسیارێتی خۆی لە تێکشکاندنی فڕۆکەکە ڕانەگەیاندووە.