ئەندامێکی کۆنسەی بەڕێوبەریی کەجەکە ڕایدەگەیەنێت "ئەگەر ئەو هێرشی سەر عەفرین بەردەوام بێت شەڕ بە باکوری کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە".
فاتمە ئادر، ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤکاێن کوردستان- کەجەکە، فاتمە ئادر، دەڵێت" هێرش بۆ سەر عەفرین هێڕش بۆ سەر هەموو مرۆڤایەتییە، زیاتر لە سەد هاوڵاتی شەهید بوون هەزاران کەسیش ئاوارە بوون، ئەو خەڵکە و ئەو هێزانەی ئێستا هێرش دەکرێتە سەریان لە بەرامبەر داعش دا بەرگرییان لە ئابڕووی مرۆڤ و دیموکراسی کرد".
ئەندامی کۆنسەی بەڕێوبەریی کۆما جڤکاێن کوردستان- کەجەکە حکومەتی ئەڵمانی بۆ بەرژوەندییەکانی خۆی، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکاتە قوربانی، هێرشی فاشیزم نابینێت و هاوکاریی دەکات، بەڵام با باش بزانن کە کوشتاری هاوڵاتیانی مەدەنی و کەوتنی عەفرین بە کاری ئەڵمانیا نایەت، واتە لە بەرژەوەندیی ئەڵمانیا دا نییە، سەرکەوتنی ئەردۆغان دەبێت هۆی ئەوە کە هێز توندڕەوە ئیسلامییەکان لە ئەڵمانیا و ئەوروپا زیاد بکەن، پێویستە ئەڵمانیا ئەو هاوکارییانەی بوەستێنێت و دژی هێرشی تورکیا هەڵوێست بگرێت.
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا ڕایگەیاند: ئەگەر ئەو هێرشەی سوپای تورک بەردەوام بێت، شەڕ بە باکوری کوردستان و هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بڵاودەبێتەوە، کورد لە هەموو وڵاتانی ئەوروپا هەڵدەستنە سەر پێیان و خۆپیشاندان دەکەن، بۆیە بانگەوازیی حکومەتی ئەڵمانیا دەکەین، کە هەست بە بەرپرسیارێتیی بکات لە بەرامبەر عەفریندا.