بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، شوێنی كامێراكانی هاتوچۆ لەسنوری پارێزگای سلێمانی و قەزا و ناحیەکانی دەوروبەری بڵاو دەكاتەوە.
ئەمڕۆ یەك شەممە 4ی شوباتی2018، لەراگەیەندراوێكدا بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاندووە " لەسەنتەری شاری سلێمانی كامێراكانی هاتوچۆ لە (شەقامی بازنەیی مەلیك مەحمود پردی زەگەتە - كەنەكەوە) دانراون".
دەشڵێت "لەدەڤەری گەرمیانیش كامێرای هاتوچۆ لەسەر ڕێگاكانی (كەلار- ڕزگاری، كەلار – گردەگۆزینە، كەلار- بەردەسور) دانراو و لە قەزای دوكانیش لەسەر ڕێگەی سەرەكی( دوكان-كانی خان ) كامێرا دانراوە".
لەڕاگەیەنراوەكەدا ئاماژەی بەوەشداوە" لە دەڤەری ڕاپەڕینیش كامێراكانی هاتوچۆ لە (قەزای ڕانیە- بەردەم زانكۆی ڕاپەڕین، ناحیەی حاجیاوا- گەڕەكی دابان- نزیك دائیرەی كارەبا، ناحیەی چوارقورنە- چورقوڕنە- نزیك بەنزینخانەی ئەستێرە، ناحیەی سەروچاوە- شەقامی گشتی سەروچاوە) دانراون".
بەرێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی ڕاشیگەیاندووە " لەقەزای قەزای چەمچەماڵیش كامێراكانی هاتوچۆ لەسەر ڕێگەی سەرەكی (تەكیە –چەمچەماڵ) بونیان هەیە. جێگۆڕكێ بەشوێنی كامێراكان دەكرێت لەسەرجەم شەقامو ڕێگەكانی شاری سلێمانیو دەوروبەریدا".