چای سەوز بەیەکێک لە خواردنەوە سروشتیە باشەکان دادەنرێت و لە چەندین لێکۆڵینەدا
باس لەگرنگی ئەم خواردنەوە بەسودە کراوە کە چەندین سودی هەیە بۆ تەندروستی ، لە گرنگترین
سودەکانی چای سەوز ئەمانەن:
1- لە توشبون بە شێرپەنجە دەتپارێزێت: چەندین لێکۆڵینە
وە ئەوەیان سەلماندوە کە خواردنەوەی ١-٢ کوپ
چای سەوز ڕۆژانە دەتپارێزێت لە توشبون لە شێرپەنجە بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک .
2- یارمەتی
جگەر دەدات بەباشی کاربکات: خواردنەوی چای
سەوز ڕۆژانە ڕێگری دەکات لە توشبون بە نەخۆشی چە وری جگەر ،هەروەها دەبێتە هۆی زیاد
بونی ئەنزیمێک کە بەرپرسیارە لە نەهێشتنی ژەهر لە جگەردا.
3- کێشی لەش دادەبەزێنێت: چای سەوز بەهۆی ئەوەی کە کافاینی تێدایە یارمەتی
سوتاندنی چەوری لەش دەدات بەمەش رێگری دەکات لە زیادبونی کێشی لەش.
4- دەبێتە هۆی نەهێشتنی قەبزی: چای سەوز یارمەتی کرداری هەرس دەدات ئەو کێشانەی
هەرس ناهێڵێت کە هۆکارن بە توشبون بە قەبزی.
5- لە توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ دەتپارێزێت: چای سەوز
یارمەتی دابەزاندنی شەکرەی بەرزی خوێن دەدات . بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە ژاپۆن ئەنجامدراوە
، باس لەوە کراوە خواردنەوەی چای سەوز %٤٢
لە توشبون بە شەکرەی جۆری ٢ دەتپارێزێت.
6- خەمۆکی ناهێڵێت: چای سەوز ترشی ئەمینی تێدایە کە ڕێگری دەکات لە
قەلەقی و خەمۆکی.
7- لەناوبەری بەکتریاو ڤایرۆسە: چای سەوز دژە بەکتریا و دژە ڤایرۆسە هەروەها دەبێتە
هۆی بەهێز بونی سیستەمی بەرگری لەش.
سەرچاوە: Healthy Living
وە:هە-ف