مولیدە ئەهلیەکانی سلێمانی لە کاتژمێر ٢:٣٠ ی ئەمڕۆوەو مانگرتنیان خستە بواری جێبەجێکردنەوەو کارەبایان نەدا بە هاوڵاتیان، قائیمقامی سلێمانیش هەڕەشەی ئەوەیان لێدەکات" هەر خاوەن مولیدەیەک کارەبا نەدات، مۆڵەتی کاردنی لێوەردەگرینەوە".
لە ڕوونکردنەوەیەکدا کە وێنەیەکی بۆ سپی میدیا نێردراوە، قایمقامییەتی سلێمانی دەڵێت "هه‌موو خاوه‌ن موه‌لیده‌كان و هاوڵاتیان ئاگادارده‌كه‌ینه‌وه كه ئه‌م مۆڵه‌تانه‌ی دراوه بۆ دانانی موه‌لیده‌ی گهڕەکەكان، مۆڵه‌تی حكومه‌ته له پێناو خزمه‌تگوزاری كاره‌بای هاووڵاتیان پێیان دراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه شوێنی موه‌لیده‌كان زه‌وی حكومه‌تە، بۆیه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌و مۆڵه‌تانه‌ی دراوه پێیان (ئهماناتێكی) حكومه‌ت و خه‌ڵكه لای ئه‌وان."
لەراگەیەندراوەکەدا هاتووە "ناكرێت ئه‌وان تاك لایه‌نه بڕیارده‌ربن له‌سه‌ر كارپێكردن و كوژاندنه‌وه‌ی بده‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه حكومه‌ت ده‌ستكراوه ده‌بێت، كه ئه‌و مۆڵه‌تانه وه‌ربگرێته‌وه‌و له‌رێگه‌ی بانگه‌وازه‌وه بدرێت به‌خه‌ڵكی تر."
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەو نرخەی دیاری کراوە بۆ مانگی ڕابردوو، به ئاماده‌بوونی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار پاش هه‌ژماركردنی هه‌موو تێچوه‌كان و قازانج و به‌ئاگاداری سه‌ندیكای موه‌لیده ئه‌هلیه‌كان دانراوه، هەروەها ئاگاداریان دەکاتەوە کە لەژێر کاریگەری گروپێکی دیاریکراودا نەبن و بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە کار بە مۆلیدەکان بکەن.