خشتەیەكی نوێی موچە ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم خشتەیەكی دیكەی موچەی ڕاگەیاند و هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.

وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی بۆ "سپی میدیا" ناردووی ئاماژەی بۆ ئەوەكردووە، ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو 11ی 2ی 2018 مووچەی مانگی ١٠ی پەروەردەی دەرەوەی شارەكان دابەشدەكرێت و ڕۆژی دووشەممە 12ی 2ی 2018 موچەی پەروەردەی ناوەوەی شارەكان دابەشدەكرێت.

هاوكات دوو ڕۆژ لەمەوبەر "سپی میدیا" لەزاری سەرچاوەیەكی وەزارەتی داراییەوە ئەوەی ئاشكراكرد كە هەفتەی داهاتوو مووچەی وەزارەتی پەروەردە دابەش دەكرێت.



PM:12:41:06/02/2018