ئه‌مڕۆ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له لایه‌نه‌كانی سوریا كرد، ده‌ستبه‌جێ شه‌ڕ له سووریا رابوه‌ستێنن.
ئاژانسی رۆیته‌رز بڵاویكرده‌وه، بڵاویکردەوە رێكخه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ كاروباری مرۆیی عه‌لی زه‌عته‌ری لە راگەیاندراوێکدا، داوایكردووه، شه‌ڕ بوه‌ستێنرێت بۆ ئه‌وه‌ی كۆمه‌كی مرۆیی بگاته لێقه‌وماوان. ئەو بەرپرسە روونیکردۆتەوە ره‌وشی سووریا گه‌یشتووه‌ته دۆخێكی مه‌ترسیدار.
ئاماژه‌شی بۆ ئه‌وه كردووه، تیمی مرۆیی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له سووریا هۆشداری ده‌ده‌نه ئه‌نجامه مه‌ترسیداره‌كانی ئه‌و ره‌وشه‌ی له سووریا هاتووه‌ته ئاراوه.
ئەو راگەیاندنە لە کاتێکدایە کە ١٦ رۆژە جگە لەشەڕی نێوان داعش و هاوپەیمانان و شەڕی ئۆپۆزسیۆن و رژێمی ئەسەدیش، سوپای تورکیا بە هەموو جۆرە چەکێک هێرشی کردۆتە سەر شاری ئارامی عفرین.