بەوێنە...لە عەفرین باوكێك بەدیار گۆڕی كوڕە شەهیدەكەیەوە ساز دەژەنێت

لە وێنەیەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بڵاوبۆتەوە باوكیك لە گۆڕستانێكی شاری عەفرین بەدیار گۆڕی كوڕە شەهیدەكەیەوە ساز دەژەنێت.

وێنەكە كە لە یەكێك لە گۆڕستانەكانی شاری عەفرین گیراوە تیایدا دەردەكەوێت باوكێك بەدیار گۆڕی كوڕە شەهیدەكەیەوە كە شەڕڤانی یەپەگە بووە و لە هێرشی توركیا بۆ سەر عەفرین شەهیدبووە ساز دەژەنێت.

ئەو دیمەنە بەفراوانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانیان بڵاوبۆتەوە و سەرنجی خەڵكی ڕاكێشاوە و  خەڵك باس لە خۆڕاگری ئەو باوكە و كەسوكاری شەهیدان دەكەن.

ئەوەش لە كاتێكدایە لە 20ی كانوونی دووەمی 2018وە سوپای توركیا بە بەكارهێنانی هێزی ئاسمانی، زەمینی لەژێر ناوی ئۆپەراسیۆنی "چلی زەیتون" هێرشی بۆ سەر شاری عەفرین لە رۆژئاوای كوردستان دەستپێكرد و ژمارەیەك هاوڵاتی و شەڕڤان شەهید و برینداربوون و ژمارەیەك سەربازی سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا كوژراون و برینداربوون.



PM:12:09:07/02/2018