فەڕەنسا جارێکی دیکە تورکیا ئاگاداردەکاتەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند، تورکیا و ئێران بەهۆی ئەو ڕێوشوێنانەی کە لە سوریادا گرتوویانەتەبەر، یاسای نێودەوڵەتییان پێشێلکردووە و تورکیا شەڕێکی نوێ لە سوریادا زیاد دەکات.


جان ئیف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەش کردووە، هەریەکە لە تورکیا و ئێران و خودی دیمەشقیش بەهۆی هێرشەکانیانەوە بۆسەر غۆتەی خۆرهەڵات و ئیدلب،  یاسای نێودەوڵەتی پێشێلدەکەن.

هەر سەبارەت بە سوریا، لۆدریان ئاماژەی بەوە کرد، هەموو بەڵگەکان ئاماژەن بۆئەوەی کە ڕژێمی سوریا گازی کلۆری قەدەغەکراوی بەکارهێناوە.

هاوکات ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە ڕێگەی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەیەوە ڕایگەیاندووە، هەست بە دوودڵی دەکات سەبارەت بەو ڕاپۆرتانەی کە باس لە بەکارهێنانی گازی کلۆر دەکەن لە پارێزگای ئیدلب.

ئەوەش لەکاتێکدایە حکومەتی سوریا بەردەوام ڕەتیدەکاتەوە لە ململانێکانی ناوخۆیی وڵاتەکەیدا چەکی کیمیایی و قەدەغەکراوی بەکارهێنابێت.



PM:08:16:07/02/2018