ڤیدیۆیەکی نەبینراوی لێدانی لایەنگرانی پارتی لەو گەنجانەی بە خۆپیشاندان دەیانویست بچن بۆ پاڵپشتی عفرین

لە ڤیدیۆیەکی نوێدا کە لە تۆڕە کۆمەلآیەتیەکان بلآوکراوەتە کۆمەڵێک لایەنگری پارتی دەردەکەون کە هێرشدەکەنە سەر ئەو خۆپیشاندەرە گەنجانە کە رۆژی ٢ ی شوبات لە سلێمانیەوە رێککەوتبوون بڕۆن بۆ پشتگیری بەرخۆدانی عفرین، بەلآم لە سنوری دێگەڵە لەنێوان کۆیەو هەولێر لە یەکەم بازگەی ئاسایشی پارتی رێگایان لێگرتن.

لەو توندوتیژیەی ئەو رۆژە دروستبوو سێ کەس بەفیشەک بریندار کران و بەدەیانی تریشیان بەر گورزی تێلآ و بەرد کەوتن.
  



PM:09:20:07/02/2018