ئەمەریکا بۆ بەرگری لە هێزەکانی سوریای دیموکرات گورزێکی کوشندە لە هێزەکانی ئەسەد دەدەن

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بۆ بەرگری لە هێزەکانی سووریای دیموکرات لە ناوچەیەکی دێرەزوور هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر هێزەکانی نزیک لە حکومەتی سووریا.

بەپێی راگەیێندراوێکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش، هێرشەکەی فڕۆکەکانی هاوپەیمانان دژی هێزێکی سەر بە بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا، لە رۆژی چوارشەممە 7-2-2018 بووە. 

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەڵێت، هێزەکانی سەر بە رژێمی سووریا "دەستپێشخەربوون بۆ هێرشێکی تاکلایەنە" دژی بارەگاکانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، کە هێزێکی کاریگەرن دژی داعش.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشە ئاسمانییەکان بە دووری هەشت کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی رووباری فورات، کە بە رێککەوتن بە ناوچەیەکی ئارام راگەیێندراوە، کراونەتە سەر هێزەکانی نزیک لە بەشار ئەسەد.

لە راگەێیندراوەکەدا هاتووە "بۆ بەرگریی لە هاوپەیمانان و هێزە هاوبەشەکانی، فڕۆکەکانی هاوپەیمانان هێرشی ئاسمانیان کردەسەر ئەو هێزانەی هێرشە تاکلایەنەکەیان ئەنجامدابوو، بۆ وەڵامدانەوەی شەڕفرۆشییەکەیان دژی هاوبەشەکانمان لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی".




AM:10:06:08/02/2018