ماوەی پێشکەشکردنی کاندید بۆ هەڵبژاردنەکان درێژکرایەوە

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عیراق ماوەی پێشكەشكردنی لیستی ناوی كاندیدی پەرلەمانی بۆ كۆتایی هەفتەی داهاتوو درێژكردەوە.


رزگار حاجی حەمە، جێگری سەرۆكی كۆمسیۆنی باڵا بە ماڵپەری فەرمی یەكێتیی، رایگەیاند "ماوەی پێكەشكردنی لیستی كاندیدی هاوپەیمانێتی و حزبە سیاسیەكان بۆ هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عیراق درێژكراوەتەوە.

رونیشیكردۆتەوە: رۆژی پێنج شەممەی داهاتوو 15ی شوبات دوا وادە دەبێت بۆ وەرگرتنی لیستی ناوی كاندیدەكان و ئەو كاتەش دوا ماوەی درێژكردنەوە دەبێت، ئەوەش بەهۆی ئەو ماوەیەی بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەكان دیاریكراوە.

جێگری سەرۆكی كۆمسیۆن، داواشی لەهاوپەیمانێتی و حزبە سیاسیەكان كرد بەخێرایی و ئەو ماوەیەی درێژكراوەتەوە ناوی كاندیدەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆن بكەن تا كۆمسیۆنیش رێوشێونەكانی  پەیوەست بەكاندیدەكان بەپێی یاسا تەواو بكات.



PM:04:12:08/02/2018