گەنجێک بەرنامەی "بەستی ژوان" لەئەوروپادا بەکاردەهێنێت بۆ ئەوەی هەرناوچەیەک سەردانی دەکات کچێک ببێتە خۆشەیستی و پارەی مانەوە لە ئوتێل نەدات .
گەنجەکە ناوی ” ئەنتۆنی بۆتا”ە و تەمەنی (٢٥) ساڵە لە شاری برۆسیل لە بولگاریا دەژی و ئەوناوچانەی سەردانی کردون لە (٢٠) وڵات وێنە و چیرۆکی خۆی بڵاوکردۆتەوە.
گەنجەکە بەرنامەی بەستنی ژوان "تیندەر” بەکارهێناوە بۆ ئەوەی هەر وڵاتێک سەردانی دەکات پارەی مانەوە نەدات و لەگەڵ کچەکەدا کاتەکانی بەسەر ببات و بەوەش لەگەڵ (٢١) خانم لە (٢٠) وڵاتی جیاواز بۆتە خۆشەویست .
وەک گەنجەکە باسی کردووە ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتەکانی ئەوروپا گەڕاوە بێ ئەوەی پارەی مانەوە لە هیچ کام لەو وڵاتانە خەرج بکات و هەمیشە لەناو شوقەی کچەکاندا ماوەتەوە .