لە بەغدا خۆپیشاندانی گەورە سازکرا

دژی گەندەڵی ئێوارەی ئەمڕۆ ٩ ی شوبات لە بەغدای پایتەخت و چوار پارێزگای تر لە ناوەڕاست و باشووری عێراق، خۆپیشاندانی گەورە بەڕێوە چوو.

خۆپیشاندانەکان لەلایەن تەوژمی سەدرو چەپ و چالاکوانانی کۆمەڵگای مەدەنی خۆپیشاندانەکان لەلایەن چالاکانی مەدەنییەوە بانگەوازی بۆ کرا و هەزاران هاووڵاتی بەشدارییان تێدا کرد، لە شاری بەغدا خۆپیشاندەرێکی زۆر گەورە لە گۆڕەپانی تەحریر سازکرا.

لە شاری نەجەف خۆپیشاندەران ڕوویانکردە نوسینگەی سەرەکی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان، بۆئەوەی داوای لێبکەن پاڵپشتی لە جەنگی دژی گەندەڵی بکات.

 لە پارێزگاکانی کەربەلا و موسەننا و بابل و نەجەف خۆپیشاندانی گەورە بە ئەنجامدران.

هەر لەو چوارچێوەیەدا، پەرلەمانی عێراق لە هەوڵی پەسەندکردنی یاسایەکە بۆ پشتیوانی لە حکومەت و سزادانی گەندەڵکاران.



PM:07:13:09/02/2018