سوپای تورکیا تاوانێکی گەورە لە عفرین ئەنجام دەدات

سووپای تورکیا ئەمڕۆ ٩ ی شوبات تاوانێکی گەورە دەرهەق بە خەڵکی مەدەنی شاری عفرین ئەنجام دەدات. 

ئاژانسی فورات نیوز کەمێک پێش ئێستا بلآویکردەوە کە فرۆکەکانی رووسیا بۆردومانی گوندی برکاشەیان لە ناحیەی بلبلە کردووەو، لە ئەنجامدا هەموو سەرخێزانی دوو خانەوەدایان قەلاچۆ کردووە.

ئەو ئاژانسە کە نزیکە لە یەکینەکانی پاراستنی گەلەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن کە هەموو قوربانییەکان لەژێر داروپەردووی بینا رووخاوەکاندا دەرنەهێنراون.

نەخۆشخانەی عفرینیش رایگەیاند " ژمارەی قوربانییە مەدەنییەکان گەیشتۆتە ١٦٨ کوژراو ٣٩٥ مەدەنی تر بریندار بوون".




ئه‌م بابه‌ته ‌4256 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:05:09/02/2018